دەربارەی سەندیکا

دەربارەی سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان

سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان دامەزرا بەپێی یاسای ژمارە (8)ی ساڵی 1999ی یاسای سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان دامەزراوە پاڵپشت بە یاسای ژمارە (20)ی پەرلەمانی کوردستانی عێراق لە بەرواری (4/11/1999) بۆ ئەوەی ببێتە دامەزراوەیەکی سەربەخۆ.

سەندیکا گرنگی دەدات بە کاروباری دەرمانسازان و پیشەی دەرمانسازی لە هەرێمی کوردستانی عێراق و کاردەکات لەسەر بەدەستهێنانی ئەو ئامانجانەی کە لە یاسای دامەزراندنیدا ئاماژەیان پێکراوە. هەروەها بەشداری دەکات لە باشترکردنی چاودێری تەندروستی مرۆڤ لەرێگەی پیشەی دەرمانساز و کارکردن لەگەڵ پیشە تەندروستییەکانی تر بۆ بنیاتنانی خزمەتگوزارییەکی ئاست بەرزی تەندروستی بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان.

■ ئەرکی دەرمانساز

سەندیکا گرنگی دەدات بە کاروباری دەرمانسازان و پیشەی دەرمانسازی لە هەرێمی کوردستانی عێراق و کاردەکات لەسەر بەدەستهێنانی ئەو ئامانجانەی کە لە یاسای دامەزراندنیدا ئاماژەیان پێکراوە.

ئامانج و پەیام و تێڕوانینمان

کاردەکەین بۆ رەچاوکردنی رۆڵ و پیشەی دەرمانساز
ئامانجمان
ئەرک و تێڕوانینمان
مێژوومان

ئامانجمان لە سەندیکا باشترکردنی پێوەرەکانی دروستکردنی بەرهەمە دەرمانییەکانە، هەروەها گەرەنتی کردنی گەیشتنی دەرمانەکان بە باشترین شێوە بە نەخۆش، پەیوەندی راستەوخۆ لەگەڵ پزیشکان. بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە هاریکارییەکان و پاراستنییان لەگەڵ فەرمانگە حکومییەکان و دەستەکانی رێکخستن و رێکخراوە تەندروستییەکان و دەرمانساز و کۆمەڵە ئەکادیمییەکان و بەشەکانی تری پەیوەندیدار بە کەرتی تەندروستی و بواری پیشەسازی دەرمان و پەیوەندیدار. هەروەها دروستکردنی پڕۆژە و لێکتێگەیشتن و بەشداریکردن تێیدا. بۆ هاندانی فێربوون و فێرکردنی دەرمانسازان لە بواری دەرمان و دوایین بابەتەکانی سەردەم.

ئەرکی ئێمە

لەرێگەی بوونمان بە دەنگی دەرمانسازیی، سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان دەبێتە پاڵپشت بۆ ئەندامەکانی لەرێگەی ئەو رۆڵەی کە هەیانە لە چاودێریکردنی نەخۆش. سەندیکا ئەرکەکەی بەجێدەهێنێت لەرێگەی بەرزکردنەوەی ئەو رۆڵەی کەدەرمانساز دەیبینێت لە چاودێری تەندروستی کە پێشینە دەدات بە تەندروستی نەخۆش.

تێڕوانینی ئێمە

سەندیکا پابەند دەبێت بە دەستەبەرکردنی خزمەتگوازری تەندروستی بۆ نەخۆش لە ئاستێکی بەرزدا بە شێوەیەکی پرۆفیشنال و بنچینە لەسەر رێزگرتن و پەیوەندیکردن لەگەڵ نەخۆش. سەندیکا پابەند دەبێت بە باشترکردنی بواری تەندروستی و چاودێری نەخۆش ئەمەش لەرێگەی بوون بە بەشێک لەو ستافە تەندروستییەی کە ئەرکی چاودێری نەخۆشی پێ سپێردراوە.

1999 - دامەزرا

بەم زووانە..

1

ئەندام

1

لق

چالاکی

بڵاوکراوە

ئەنجوومەنی سەندیکا

هاوکارانمان