رۆژی چوارشەممە بەرواری 13/4 ئەنجوومەنی سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا بە ئامادەبوونی بەڕێزان د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان و د. کاوە خلیل، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری تەندروستی و هەروەها چەند دەرمانسازێکی شارەزای دیوانی وەزارەت، بەمەبەستی تاوتوێکردن و ئامادەکردنی پڕۆژەیەک لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەی دانەمەزراوان بەهەماهەنگ لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی، وە…
لەناوبردنی دەرمانی ماوەبەسەرچوو بەشێوەیەکی زانستی و یاسایی لەلایەن لیژنەی لەناوبردنی دەرمان لە سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان/لقی سلێمانییەوە، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی ژینگەیی یاخود زانستی لێ بکەوێتەوە.
هەروەکو پێشتر بەڵێندرابوو بە دەرمانسازان، سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان هەڵسا بە دروستکردنی یاداشتنامەی تایبەت بە لوتکەی دەرمانسازیی کوردستان کە لە رۆژی جیهانی دەرمانسازان، 25 ی ئەیلولی ساڵی پار ئەنجامدرا، کە تیایدا سەرجەم بڕیار و پێشنیار و بەڵێنەکان کە لە پانێڵەکانی لوتکەکە درابوون لەنێو یاداشتنامەکەدا نووسراون و بەڕێزانی بەشداربوو لە پانێڵەکان ئیمزایان…
بەڕێوەچوونی پرۆسەی بەئەندامبوونی پۆلێک لە دەرمانسازانی دەرچووی کۆلێژە ئەهلییەکان.
مەراسیمی رێزلێنان لە بەڕێز (د. رۆژگار حمید شێخۆ) وەکو ئەندامێکی کارای ئەنجوومەنی سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان کە لەنێوان ساڵانی 2017 – 2022 کاریکردووە و بەخشینی سوپاس و پێزانین بە بەڕێزیان لەبەرامبەر کارەکانی لەماوەی ئەو چەند ساڵەدا، وە دەستبەکاربوونی بەڕێز (د. مامەند رەشید مامەند) وەکو ئەندامی نوێی ئەنجوومەنی سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان.
بەڕێوەچوونی خولی (پیشەی دەرمانسازی، گەشەکردن و پێداچوونەوە: کۆرسێکی گشتی بۆ تازە دەرچووان) کە لەلایەن سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان/لقی سلێمانی ئەنجامدرا. لە خولەکەدا زانیاری وەرگیرا دەربارەی ئەو بابەتانەی خوارەوە: ئەزموونی زیاتر بۆ کارکردن لە دەرمانخانە بەشێوازێکی پرۆفیشناڵ. زانیاری زیاتر دەربارەی دەرمانەکان بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی زانستیتر کاربکەیت لە دەرمانخانەدا چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ نەخۆش،…
کۆبوونەوەی سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان د. بارێف ظاهر، د. عدنان بورهان و د. ئاری عەزیز، لە بەرواری 2022/1/23 لەگەڵ بەرێزان د شێروان سادق، بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی جۆری دەرمان (KMCA)، و بەڕێز هەڤاڵ جەمال، بەڕێوەبەری کاروباری یاسایی لە وەزارەتی تەندروستی، سەبارەت بە دۆزینەوەی هەلی کار بۆ دەرمانسازانی دانەمەزراو لەرێگەی…
کۆبوونەوەیەکی پیشەیی سەبارەت بە چارەسەرکردن و پلان دانان بۆ دەرمانسازانی دەرچوو و دانەمەزراو.
لە ساڵى 2022 لەبەر پێویستیی لقی هەولێری سەندیکامان و بە مەبەستی یەکخستن و هێنانەوە ژێر چەتری سەندیکا بۆ هەر بابەت و ئاخاوتنێک سەبارەت بە بارودۆخی دەرمان و هەر چالاکییەکی زانستی و هەواڵیی دەرمانسازی و برەودان و خستنەڕووی چالاکی و ئەرکەکانی سەندیکامان بە شێوەیەکی فراوانتر بۆ دەرمانسازان و ڕای گشتی و…
لە ڕێکەوتى 22-23 /12/ 2021 دواى وەرگرتنى سکاڵا لەسەر چەند دەرمانخانەیەک، لیژنەکانى پشکنینى سەندیکامان بە هاوبەشى لەگەڵ قائیمقامییەتى قەزاى ناوەندى هەولێر، بەدواداچوون و پشکنینى ئەنجام دا بۆ چەند دەرمانخانەیەک لە جووت سایدى لاوان لە شارى هەولێر، لە ئەنجامى ئەو هەڵمەتەدا، (2) دوو دەرمانخانە سزاى داخستنیان بۆ کرا تا کاتى یەکلایی…