بە ڕەچاوکردنى ڕێنمایییەکانى خۆپارێزیی تەندروستى، بە ئامادەبوونى هەر یەکە لە بەڕێزان “بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى هەولێر (د. دلۆڤان محمد فاتح) و سەرۆکى لقى هەولێرى سەندیکاى دەرمانسازانى کوردستان (د. ڕەنج محمد عبدالرحمن). رۆژی چوارشەم ڕێکەوتى 2021/3/3، لە هۆڵى بەڕێوەبەرایەتى گشتى تەندروستى هەولێر، لە درێژەى کار و چالاکییەکانى لقى هەولێرى سەندیکاى دەرمانسازانى کوردستان…
ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی 10ی 2ی 2021، سەرۆکی لقی هەولێری سەندیکای دەرمانســـــــازان “د.ڕەنج محمـــــــــــــد عبدالرحمن” بە یاوەری ئەندامانی دەستەی کارگێڕی، پێشوازی لە لیژنەی تەندروستیی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر کرد. سەردانیـــــــکردنەکە بە مەبەستی ئاگاداربوون بوو لە ڕەوشی ئێستای دەرمان و پیشەی دەرمانســـــــازی لە سنووری پارێزگای هەولێر و ئەو هۆکارانەی بوونەتە ئاڵۆزی و پشێوی…
بەشداریکردنی ئەنجوومەنی سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان لە پانێڵی رێکخستنەوەی دامەزراوە تایبەتەکان و پێشنیارەکانی وەزارەتی تەندروستی لە مەڕ دانانی یاسای تایبەت بۆ ئەو مەبەستە.
ئەنجوومەنی سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان هەڵسا بە ئەنجامدانی کۆنفرانسێک تایبەت بە کێشەکانی دەرمان و پیشەی دەرمانسازی لە هەولێر بەبەشداری نوخبەیەک لە دەرمانسازانی بەرێز لە هەر سێ شاردا.
ڕێکەوتی 16ی 1 ی 2021، وۆرکشۆپێک لە شاری هەولێر ســـــــاز کرا، بە بەشــــــداری کۆمەڵێک دەرمانســــــازی بەئەزموون لە سەر ئاستی هەر سێ لقی سەندیکای دەرمانســــــــازانی کوردستان لە پارێزگا جیاوازەکان، بە سەرپەرشتی ئەنجومەنی سەندیکای دەرمانســـــــــازان، ئەمەش بەمەبەستی ڕاگۆڕینەوە و پرساندن و پێشنیار کردنی کۆمەڵە پێشنیار و پرۆژەیەک، سەبارەت بە کێشــــــــەی دەرمان و…
بەرواری 19/11/2020 سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان ئیڤێنتێکی ئەنجامدا لەژێر دروشمی ژینگەیەکی پاکتر بۆ شارەکانمان بەبەشداربوونی ئەنجوومەنی سەندیکا و بەرێزان لە قایمقامی سلێمانی، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی سلێمانی، جێگری پارێزگاری سلێمانی، بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی سلێمانی، نوێنەری ئاسایشی سلێمانی و چەند کۆمپانیا و کۆگایەک لە سلێمانی و چەند چین و توێژێک، ئیڤێنتەکە لەگەڵ کۆمپانیای لافارجی…
رۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی 11/10/2020، وەکو لقی هەولێری سەندیکای دەرمانســــــــــازانی کوردســـــــــتان، سەرۆکی لقی هەولێری سەندیکا، بە یاوەری ئەندامانی دەستەی کارگێڕی و ستافی بەڕێوەبردنی سەندیکا، بە مەبەستی ڕێزلێنان لە کۆچـــــــکردووی هاوپیشەمان، دکتۆری دەرمانســـازی دێرینی شاری هەولێر، “د. نزار شــــــاکر القاضی” و بەرز نرخـــــاندنی هەوڵ و ماندووبوونی چەندین ساڵەی تەمەنی، لە پێناو خزمەت…
بڵاوکراوەی ئەنجوومەنی سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان دەربارەی ئەو حاڵەتەی کە بەرامبەر ئەندامێکی سەندیکا کرا لە بەرواری 9/6/2020 لە دەرمانخانەی نۆڤێلا لە شاری هەولێر بەناوی (د. محمد ابراهیم طاهر).
کۆبونەوەی دەرمانسازانی تازە دەرچوو لە هۆتێل تایتانیک.
بەهۆی ئەو بارودۆخە ناهەموارەی بەسەر هاوزمان و هاونەتەوەمان داهات لە رۆژئاوای کوردستان ، کە بووە هۆی دروستبوونی کارەساتی مرۆیی لە ئەنجامی کەمبوونەوە و نەمانی بڕی پێویست خۆراک و دەرمان و پێداویستی پزیشکی. بە هەستکردن بەرپرسیاریەتی مرۆیی و گیانی نەتەوەی سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان بە هاوبەشی لەگەڵ سەندیکای پزیشکانی کوردستان هەڵسان بەدروستکردنی…