لە درێژەی کار و چالاکییەکانی لیژنەکانی پشکنینی سەندیکامان بۆ دەرمانخانە و کۆگاکانی دەرمان، ڕۆژی دووشەمە 13/12/2021 پشکنین بۆ 22 دەرمانخانە لە شارۆچکەی عەنکاوە و ڕۆژی سێشەمە ڕێکەوتی 21/12/2021 پشکنین بۆ 32 دەرمانخانە ئەنجام دران لە شەقامی 100م و شەقامی 40م لە شاری هەولێر و سەرپێچییەکان لە فۆرمی تایبەتدا تۆمار کران.…
سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان بە هەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوی KPSA هەڵسا بە ئەنجامدانی لوتکەی دەرمانسازیی کوردستان 2021 لەرۆژی جیهانیی دەرمانسازان 25ی ئەیلول، لەژێر دروشمی “هیوایەک بۆ دۆزینەوەی چارەسەری کێشەکانی دەرمانسازان و بواری دەرمانسازی لە کوردستان”. لە لووتکەکەدا لە دوو پانێڵی جیاوازدا گفتوگۆ لەسەر چەندین بابەتی گرنگی پەیوەندیدار بە دەرمانسازان و کەرتی دەرمانکرا،…
بەسەرکردنەوەی دەرمانسازان لەلایەن ئەنجومەنی سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان لە سلێمانی، دهۆک، زاخۆ و ئاکرێ، بۆ تێگەیشتن و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی دەرمانسازان و ئاراستەکردن بۆ لوتکەی دەرمانسازیی کوردستان کە لە بەرواری 25/9، لە رۆژی جیهانی دەرمانسازان لە شاری هەولێر ئەنجام دەدرێت لەژێر دروشمی “هیوایەک بۆ دۆزینەوەی چارەسەری کێشەکانی دەرمانسازان و بواری…
سەردانی ئەنجومەنی سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان بۆ دەڤەری راپەرین و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرێزان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی و قایمقامیەت و پۆلێک لە دەرمانسازانی ئەو سنوورە.
ڕێکەوتی 7/8/2021، خولێک بۆ پزیشکانی دەرمانساز لە بنکە تەندروستییەکان و سەنتەرەکان، کە ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام بوو، بە سەرکەوتوویی کۆتایی پێهـــــات. بەئامادەبوونی بەڕێز(د. دلۆڤان محمد فاتح جلال) بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیـی هەولێر و بەڕێز (د.ڕەنج محمد عبدالرحمن ) سەرۆکی “لقی هەولێری سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان”، سەنتەری پەرەپێدانی پیشەییی بەردەوام، بە هاوئاهەنگــــــــی لەگەڵ…
ڕێکەوتی ٢٦ ی حوزەیرانی ۲۰۲۱، لە ساڵڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشـــــــــبەرەکان، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی ھەولێر، لە ڕێگەی سەنتەری پەرەپێــــــدانی پیشـــــــەیی بەردەوام، بە هاوئاهەنگــــــــی لەگەڵ سەندیکای دەرمانـســــــــازانی کوردستان/لقی هەولێر، هەڵسا بە سازدانی سیمینارێک بە ناونیشانی (خراپ بەکارھێنانی دەرمان (Drug Abuse) بۆ پزیشکانی دەرمانســــــازی نەخۆشخانەکانی ناو شاری هەولێر لە لایەن پزیشکی دەرمانسازی…
رۆژی 9/6/2021 ئەنجوومەنی سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان و نوێنەری بەڕێوەبەرایەتى کۆنترۆڵی دەرمانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیەکی بەرهەمدار و گرنگیان ئەنجامدا لەگەڵ بەرێز سەرۆکی دەرمانسازانی عێراق و وەفدی یاوەری سەبارەت بە چەند بابەتێکی هەڵپەسێردراو و گرنگ تایبەت بە دەرمانسازانی عێراق و هەرێمی کوردستان و بابەتی دەرمان.
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان لەگەڵ بەرێزان وەزیر و بریکاری وەزیری تەندروستی سەبارەت بە پرسی دەرمان و دەرمانسازان، کە تیایدا چەند بریارێکی گرنگ درا لەو بارەیەوە و بەدواداچوونی لە داهاتوودا پێویستە، بە هیوای چارەسەری کێشەکان بە زووترین کات.
بەشداری ئەنجوومەنی سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان لەکۆبوونەوەی لێژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە یاسا کار پێکراوەکانی دەرمانسازی.
سەندیکای دەرمانســـــازانی کوردستان/لقی هەولێر، لە ماوەی دوو ڕۆژدا، سزای داخستن بۆ (٣) دەرمانخانە دەردەکات. دوابەدوای پشکنینی لیژنەکانی پشکنین و بەدواداچوونی سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان/لقی هەولێر، بە هەماهەنگی لەگەڵ تیمەکانی چاودێری بازاڕی کوالیتی کۆنتڕۆڵ و قائیمقامییـــــــەتی قەزای ناوەندی ھەولێر، سەردانی کۆمەڵێک دەرمانخانە کرا بە مەبەستی چەسپاندنی یاسا و ڕێنماییەکانی سەندیکای دەرمانسازان و…