رۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی 11/10/2020، وەکو لقی هەولێری سەندیکای دەرمانســــــــــازانی کوردســـــــــتان، سەرۆکی لقی هەولێری سەندیکا، بە یاوەری ئەندامانی دەستەی کارگێڕی و ستافی بەڕێوەبردنی سەندیکا، بە مەبەستی ڕێزلێنان لە کۆچـــــــکردووی هاوپیشەمان، دکتۆری دەرمانســـازی دێرینی شاری هەولێر، “د. نزار شــــــاکر القاضی” و بەرز نرخـــــاندنی هەوڵ و ماندووبوونی چەندین ساڵەی تەمەنی، لە پێناو خزمەت گەیاندن بە هاوڵاتییــــــانی شاری هەولێر بە بەرزترین ئاستی زانستی و پیشەیی، سەردانی “دەرمانخانەی اربیل”مان کـــــــــرد، بە مەبەستی پێشکەشــــــکردنی ڕێزلێنان و دانانی چەپکەگـــــــوڵی ڕێز لە دەرمانخانەکەیان، کە لە لایەن خـــــــانەوادەی کوچــــــــکردووەوە پێشوازیمان لێــــــــکرا.

هەر یەک لە لایەنی خۆیەوە، هیوای خواست ڕووحی کۆچــــــــکردوو بە بەهەشتی بەرین شــــــــاد بێت و تەمەن درێژی بۆ زیندووانی خانەوادەکەی بەجێبمێنێت.

کۆچکـــــــــردوو “د.نزار شـــــــاکر القاضی”، لە ماوەکانی ڕابردوو لە ڕێکەوتی ٢٥ی ٨ی ۲۰۲۰، بە نەخۆشیی نەگریسی کۆرۆنا، گیانی سپــــــارد.