ئێستا خۆتۆمارکردن کراوەیە بۆ بەشداربوون لە لوتکەی دەرمانسازیی عێڕاق/کوردستان 2022، کە گەورەترین کۆبوونەوەی دەرمانسازانە لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان!
دەتوانن لەڕێگەی ئەو فۆڕمەی کە لەسەر وێبسایتی ئیڤێنتەکە بەردەستە خۆتان تۆمار بکەن و بەشداری لە کۆنفرانس و پێشانگای لوتکەکە بکەن، کە لە ١٠ی ئەیلولی ٢٠٢٢ بەڕێوەدەچێت، لە هۆتێل گراند میلینیۆم لە شاری سلێمانی.