فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی دەرمانسازان (FIP) هەڵدەستێت بە دووبارە داڕشتنەوەی چەند بابەتێکی گرنگی بواری دەرمانسازیی لەپێناو یەکخستن و باشترکردنی ڕێنماییەکان، بۆ ئەم مەبەستەش، سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان وەکو ئەندامێک لە فیدراسیۆنەکە ڕۆڵی دەبێت لە داڕشتنەوەی ئەو بابەتانە و جێبەجێکردنیان.

بۆ ئەو ئەندامانەی سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان کە ئارەزووی بەشداریکردن و کارکردنیان هەیە لەسەر ئەم بابەتانەی خوارەوە بۆ ئەوەی ببن بە بەشێک لە داڕشتنەوەی ڕێنماییەکان و ڕۆڵیان هەبێت تیایدا، ئەوا دەتوانن ناوی سیانیی و بابەتی دیاریکراو بنێرن بۆ ئیمەیڵی فەرمیی سەندیکا بەناونیشانی:

info@skpi.krd

سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان پاڵپشتی تەواوی ماددی و مەعنەویی ئەو ئەندامانەی دەکات کەوا لەم هەڵمەتەدا بەشداری دەکەن.

بابەتەکان بریتیین لە:

1- Revision FIP Statement of Policy on Control of Antimicrobial Resistance (AMR)

2- Revision FIP Statement of Policy on Strategic development of medicines information for the benefit of patients and users of medicines

3- Revision FIP Statement of Policy on the Role of the pharmacist in disaster management

4- New FIP Statement of Policy on the role of pharmacists in life-course vaccination

5- Revision FIP Statement of Policy on Environmentally sustainable pharmacy practice: Green Pharmacy