سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان، بەسەرپەرشتیی وەزارەتی تەندروستیی و بەهەماهەنگیی لەگەڵ زانکۆی هەولێری پزیشکی، سەندیکای پزیشکان و سەندیکای پزیشکانی ددان، هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی یەکەم کۆنفڕانسی نیشتیمانیی بۆ بەرەنگاربوونەوەی بەرگریی میکرۆبەکان بەرامبەر دەرمانە دژە زیندەییەکان و بەرەوپێشبردنی ئاگایی دەرمان لە هەرێمی کوردستان لەژێر دروشمی “تەندروستی گشتیی بەرپرسیاریەتیی هەموومانە”، لە شاری هەولێر، لە ڕۆژانی 7، 8 و 9ی ئەیلوولی 2023.

کۆنفڕانسەکە هەوڵێکی نیشتیمانییە لەپێناو بەرزکردنەوەی هۆشیاریی هاوڵاتیان دەربارەی بەکارهێنانی دروستی دەرمانە دژە زیندەییەکان، زیانەکانی پابەندنەبوون بە دەرمان و مەترسییەکانی دروستبوونی بەرگریی میکرۆبەکان لەدژی ئەو دەرمانانە، تیایدا باس لە کۆمەڵێک بابەتی پەیوەندیدار بە بەرەنگاربوونەوەی بەرگریی میکرۆبەکان دەکرێت.

بۆ ئەم مەبەستە، هەر کەس و لایەنێک بابەتێکی زانستیی پەیوەندیدار، کینۆت، ئارتیکڵ، توێژینەوە یاخود هەر شتێکی بڵاوکراوەی هەبێت و ئارەزوو دەکات بەشداربێت لە کۆنفڕانسەکەدا، تکایە با بینێرێت بۆ ئیمەیڵی لێژنەی باڵای ئامادەکاری  کۆنفڕانس کە لە خوارەوە ئاماژەی پێکراوە.

– ڕێکەوت: 7، 8 و 9ی ئەیلوول

– شوێن: هەولێر

– ئیمەیڵ: amr@skpi.krd

– ژمارەی مۆبایل: 0268 021 770 964+