رۆژی ١٠ی ئەیلولی ٢٠٢٢ لوتکەی دەرمانسازیی عێراق/کوردستان 2022 لە شاری سلێمانی لە هۆتێل گراند میلینیۆم بەڕێوەچوو بۆ یادکردنەوەی رۆژی جیهانیی دەرمانسازان کە لە کۆنفرانس و پێشانگا پێکهاتبوو، بە ئامادەبوونی وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پارێزگاری سلێمانی، نێردراوی WHO، کونسوڵخانەکان و بەرپرسە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق، ئەمە جگە لە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە دەرمانسازان.
لە لوتکەکەدا زیاتر لە 600 دەرمانساز لە سەرتاسەری عێراق و هەرێمی کوردستان بەشداربوون و لە نزیکەوە باس لە دوایین پرسەکانی کەرتی دەرمانسازی کران لە دوو پانێڵ و چەند وتارێکی جیاوازدا بۆ خستنەڕووی پێشنیار و چارەسەرییەکان، لە کۆتاییشدا یاداشتنامەی لوتکەکە ئاڕاستە کرا بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان بەمەبەستی کارکردن لەسەر ئەو پێشنیارانەی کە لە لوتکەکەدا خرانەڕوو بۆ چارەسەرکردنی کێشەی دەرمانسازان.
لێرەوە بەپێویستی دەزانین سوپاسی سپۆنسەرەکانی لوتکەکە بکەین بۆ پاڵپشتییان لەپێناو سەرخستنی ئیڤێنتەکە، هەروەها سوپاسی تیمی تایبەتی بۆرد و رێکخەری لوتکەکە دەکەین بۆ ئەنجامدانی لوتکەکە بەشێوەیەکی سەرکەوتوو، هیوادارین ساڵی داهاتوو بتانبینینەوە.