سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان لە ڕۆژی 9ی ئەیلوولی 2023 لە هۆتێل رۆتانا لە شاری هەولێر، کۆنفرانسی AMR کوردستان-2023ی ئەنجامدا بە سەرپەرشتی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەهەماهەنگی لەگەڵ زانکۆی هەولێری پزیشکی، سەندیکای پزیشکان، سەندیکای پزیشکانی ددان و ئەنجوومەنی باڵای کوردستان بۆ پسپۆڕییە پزیشکییەکان، هەروەها بە بەشداربوونی کارای دەزگای کوالێتی کۆنترۆڵی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی زیاتر لە 250 پزیشکی دەرمانساز، پزیشک، پزیشکی ددان و مایکرۆبایۆلۆجی، کۆبوونەوە بۆ تاوتوێکردنی ئاڵنگارییەکانی ئەم دواییە سەبارەت بە بەرگریی میکرۆب بەرامبەر دژە میکرۆب لە ناوچەکە، و ئامادەکردنی ڕێگاکانی بەرەنگاربوونەوەی.
لە کۆتاییدا ڕاسپاردەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی AMR لە کوردستان خرانەڕوو، کە بەشێکیان بریتی بوون لە، هەڵبژاردنی هەفتەی هۆشیاریی AMR لە کوردستان، ئەنجامدانی کۆنفرانسی ساڵانەی هۆشیاریی AMR، ئامادەکردنی دژە بایۆگرامی ناوخۆیی، چاودێری ڕێکخراوەیی، پەروەردەی پزیشکی و زۆری تر.
بەناوی لیژنەی ڕێکخەری کۆنفرانسەوە سوپاس و پێزانینی زۆرمان ئاراستەی لیژنەی ئامادەکاری زانستی و سپۆنسەرەکان دەکەین کە بریتی بوون لە کۆمپانیای Pioneer (سپۆنسەری ئەڵماسی)، Awamedica (سپۆنسەری پلاتینیۆم)، HiGen (سپۆنسەری پلاتینیۆم)، گروپی هاوکاری (سپۆنسەری زێڕین)، Active Remedy (سپۆنسەری زێڕین)، Private Pharma (سپۆنسەری زێڕین)، Zawita Pharma (سپۆنسەری زێڕین)، گروپی ESB (سپۆنسەری زیو)، Sama Belade (سپۆنسەری زیو)، Glitter (سپۆنسەری زیو) و Digital Vision (هاوبەشی بەبازاڕکردنی دیجیتاڵی) بۆ بەشداریکردنیان لە سەرکەوتنی كۆنفرانسەکەدا، هەروەها سوپاس و پێزانینمان ئاڕاستەی تیمی KPSA کرد بۆ کارە خۆبەخشییەکانیان لە ڕێکخستنی کۆنفرانسەکەدا.

بەهیوای بینینەوەتان لە ساڵی داهاتوو!