لە درێژەی کار و چالاکیەکانی لقى هەولێرى سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان لە ھەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی دژ بە نەخۆشی کۆرۆنا ھەڵساین بە دابەشکردنی ( ٩٠٠٠ ماسک و ٤٠٠٠ دەست کێش) بەسەر ھێزەکانی ناوەخۆ و ھێزەکانی پێشمەرگەو زێرەڤانی و پۆلیس لە بازگەکانی شاری ھەولێر و دەروروبەی، کە ھاوشان لەگەڵ کەرتی تەندروستی بەرامبەر بە پەتای کۆرۆنا جەنگاون و جێگای شانازی ھەموو لایەکمانن ، لێرەوە سوپاسیان دەکەین و ماندوبوونیان بەرز دەنرخێنێن.

‎ھیوادارین ھەموو لایەک پابەندی ڕێنماییەکانی تەندروستی بن