سەندیکای دەرمانســـــازانی کوردستان/لقی هەولێر، لە ماوەی دوو ڕۆژدا، سزای داخستن بۆ (٣) دەرمانخانە دەردەکات.

دوابەدوای پشکنینی لیژنەکانی پشکنین و بەدواداچوونی سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان/لقی هەولێر، بە هەماهەنگی لەگەڵ تیمەکانی چاودێری بازاڕی کوالیتی کۆنتڕۆڵ و قائیمقامییـــــــەتی قەزای ناوەندی ھەولێر، سەردانی کۆمەڵێک دەرمانخانە کرا بە مەبەستی چەسپاندنی یاسا و ڕێنماییەکانی سەندیکای دەرمانسازان و لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە کارەکانیان.

هەر لەم پشکنینانەی لیژنەکان، (٢) دەرمانخانە سزا دران بە داخستن بۆ ماوەی (٧) رۆژ و دەرمانخانەیەکی تریش بۆ ماوەی (٤) رۆژ سزای داخستنی بۆ ئەنجام درا بە هۆی پابەندنەبوون و سەرپێچی کردنیان لە یاسا و ڕێنماییەکانی سەندیکای دەرمانســــــــازان.