ڕێکەوتی ٢٦ ی حوزەیرانی ۲۰۲۱، لە ساڵڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشـــــــــبەرەکان، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی ھەولێر، لە ڕێگەی سەنتەری پەرەپێــــــدانی پیشـــــــەیی بەردەوام، بە هاوئاهەنگــــــــی لەگەڵ سەندیکای دەرمانـســــــــازانی کوردستان/لقی هەولێر، هەڵسا بە سازدانی سیمینارێک بە ناونیشانی (خراپ بەکارھێنانی دەرمان (Drug Abuse)  بۆ پزیشکانی دەرمانســــــازی نەخۆشخانەکانی ناو شاری هەولێر لە لایەن پزیشکی دەرمانسازی کلینیکی، بەڕێز ( د.ئالان ریاض محمد) پێشکەش کرا و تیایدا باسی لە چەمکی خراپ بەکارھێنانی دەرمانی کرد و ئاماری جیھـــــــانی ئاڵودەبوونی خستەڕوو کە بەردەوام ڕوو لە ھەڵکشانە.دوایی تیشکی خستە سەر ئەو ماددانەی کە کار دەکەنە سەر خانەکانی مێشک و دەبێتە هۆی ئاڵوودەبوون. لەهەمان کاتدا، زەرەر و زیانەکانی ئەو مادانەی خستە ڕوو کە هەندێک جار دەبنە هۆی مردنی بەکارهێــــــــنەرانی تەنھا بە یەک ژەم یان زیاتر. دواتر باسی لە چۆنییەتی مامەڵەکردن کرد لەگەڵ ئەو کەسانەی کە ئاڵوودەبوون بە ماددە هۆشــــــبەرەکان، هاوکات ئاماژەی بە چارەسەرکردنی ئەو نەخۆشانەش کرد کە ئاڵوودەبوون.