بە ڕەچاوکردنى ڕێنمایییەکانى خۆپارێزیی تەندروستى، بە ئامادەبوونى هەر یەکە لە بەڕێزان “بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى هەولێر (د. دلۆڤان محمد فاتح) و سەرۆکى لقى هەولێرى سەندیکاى دەرمانسازانى کوردستان (د. ڕەنج محمد عبدالرحمن).

رۆژی چوارشەم ڕێکەوتى 2021/3/3، لە هۆڵى بەڕێوەبەرایەتى گشتى تەندروستى هەولێر، لە درێژەى کار و چالاکییەکانى لقى هەولێرى سەندیکاى دەرمانسازانى کوردستان لە خولێکى زانستى و پیشەیی (2 ڕۆژە) کە لەلایەن (سەنتەرى پەرەپێدانى پیشەیی بەردەوام) ڕێکخرابوو بۆ کۆمەڵێک دەرمانسازى کلینیکى لە نەخۆشخانە جیاوازەکانى هەولێر، پێشکەش کردنی هەریەک لە بەڕێزان (د. چالاک کریم جلال) و (د. دیلان زکریا حسین) سەبارەت بە (Clinical Pharmacy Job Description)، ئەمەش بەهەماهەنگى لەگەڵ لقى هەولێرى سەندیکاى دەرمانسازان و بەڕێوەبەرایەتى گشتى تەندروستى هەولێر.

هەر لەو خولەدا یاسا و ڕێنماییــــــــەکانى سەندیکاى دەرمانسازان بۆ بەشداربووان خرایەڕوو بۆ زیاتر ئاشنابوونى دەرمانسازان بە دوا زانیارى و پێشهاتەکان و دروستکردنى هەماهەنگى زیاتر لەنێوان دەزگا تەندروستییەکان.

لەکۆتایی خولەکەدا بڕوانامەى بەشداریکردن بەسەر بەشداربووانى خولەکە دابەش کرا و خولەکە بەسەرکەوتوویی کۆتایی هات.