ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی 10ی 2ی 2021، سەرۆکی لقی هەولێری سەندیکای دەرمانســـــــازان “د.ڕەنج محمـــــــــــــد عبدالرحمن” بە یاوەری ئەندامانی دەستەی کارگێڕی، پێشوازی لە لیژنەی تەندروستیی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر کرد.

سەردانیـــــــکردنەکە بە مەبەستی ئاگاداربوون بوو لە ڕەوشی ئێستای دەرمان و پیشەی دەرمانســـــــازی لە سنووری پارێزگای هەولێر و ئەو هۆکارانەی بوونەتە ئاڵۆزی و پشێوی لە کاروباری دەرمان. لە کۆتاییــــــدا بەڵێنی هەماهەنگیی درا لە نێوان هەر دوو لایەن بۆ بەرەوپێش بردنی بارودۆخی دەرمان و پیشەی دەرمانســــــــــــازی.