شاندی ئەنجوومەنی سەندیکای دەرمانسازانى کوردستان بە سەرۆکایەتی نەقیبی سەندیکای دەرمانسازانی هەرێم، بەرێز د.بارێف زاهیر ڕەشید، و هەر یەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی سەندیکا بەرێزان د. حەسەن ڕەمەزان ناسرو د.مامەند ڕەشید مامەند لە رۆژی دووشەممە 30/5/2022، سەردانی سەندیکای دەرمانسازانی عێراقیان کرد و وە لە لایەن نەقیبی سەندیکای دەرمانسازانی عێراق، پزیشکی دەرمانساز دکتۆر مصطفى الهيتي و ئەنجومەنی سەندیکا پێشوازییان لێکرا.
تیایدا كۆبوونەوەیەك بەڕێوەچوو بە سەرپەرشتیی نەقیبی سەندیکاکان و بە ئامادەبوونی جێگری یەكەم، د. سلام جاسم و ئەندامانی ئەنجومەنی سەندیکاهەر یەک لە بەرێزان د. منال محمد، د. كاظم علي كاظم، د. ممدوح خليل ابراهيم، د. مثنى سعدي فرحان، د. سمير منعم و د. محمود شاكر، تیایدا گفتوگۆ لەسەر کۆمەڵێک بابەتی گرنگ و هاوبەش کران لەژێر دروشمی (یەکخستنی هەوڵەکان بۆ بەرەوپێشبردنی دەرمانساز و پیشەی دەرمانسازی)، کە پەیوەندیدارە بە دۆخی پیشەی دەرمانسازیی لەسەر ئاستی عێراق و ڕێگاکانی پەرەپێدان و دۆزینەوەی یەک میکانیزمی کاری هاوبەش بۆ یەکخستنی دیدگاکان و کاری سەندیکا و بەرەو پابەندبوون بە هەموو یاسا سەندیکایی و پیشەییەکان کە دەبێت لەسەر ئاستی عێراق جێبەجێ بکرێن.
هەروەها ئامادەبووان جەختیان لەسەر پێویستی ئەنجامدانی کۆبوونەوەی بەردەوام کردەوە لەسەر پەرەپێدانی کاری پیشەیی هاوبەش لەڕێگەی هاندانی دەرمانسازەکان کە ئەندامن بۆ چوونە ناو خولی پیشەیی بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی رۆشنبیریی پیشەیی بۆ دەرمانسازەکان. هەروەها باسیان لە هەوڵدان بۆ دەرکردنی ڕێنماییە یەکگرتووەکانی سەندیکا کرد، بە تایبەت لە بابەتی جێبەجێکردنی بڕگەکانی پراکتیزەکردنی پیشەکە بە شێوەیەکی دروست، وە بەدواداچوون بۆ ئامادەبوون و بەڕێوەبردنی دەرمانسازەکان لە ناوەندەکانی دەرمانسازیی و بە سوودوەرگرتن لە پڕۆژەی پشکنین کە لە سەندیکای دەرمانسازان / بارەگای گشتی جێبەجێکرا، کە بەشدارە لە کەمکردنەوەی بەرچاوی دەستدرێژیکاران لە پیشەکەدا و مامەڵەکردن لەگەڵ حاڵەتی خراپ و تاکەکەسی کە بە ڕوونی زیان بە کاری پیشەیی دەرمانساز دەگەیەنن، هەروەها پەیوەندیکردن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان، لەنێویاندا وەزارەتی تەندروستی، سەبارەت بە میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی یاساکە بۆ پلەبەندی پیشەییەکانی پزیشکی و تەندروستی و میکانیزمەکانی ڕاهێنان بۆ دەرمانسازانی نوێ، بەپێی ئەوەی لە چوارچێوەی یاسادا جێبەجێ دەکرێت، هەروەها ڕەوتی پەرەپێدانی کاری پیشەیی و چەمکەکانی چاودێری و خزمەتگوزاری دەرمانسازی، بەتایبەتی لە پرسی بیمەی تەندروستیدا، کە هیوادارین لە ڕۆژانی داهاتوودا جێبەجێ بکرێت.
لە كۆتایی كۆبوونەوەكەدا رێككەوتن كرا لەسەر ئەنجامدانی كۆنفرانسی پیشەیی و زانستیی هاوبەش بۆ هەردوو سەندیكا کە لە 9/25 لە پارێزگای هەولێری پایتەختی هەرێم بەڕێوەدەچێت، كە هاوكاتە لەگەڵ رۆژی جیهانیی دەرمانسازان و بە بەشدارییەكی بەرفراوانی بارەگای گشتی و سەندیکای هەرێمی كوردستانی عێراق، وە یاداشتی هاوبەش لەنێوان هەردوولا ئامادە دەکرێت بۆ رێکخستنی پرۆگرامی کۆنفرانسەکە بۆ باسکردنی ئەو بابەتانەی کە خزمەتی سەرجەم ئەندامانی سەندیکای دەرمانسازانی عێراق/بارەگای گشتی و سەندیکای دەرمانسازانی هەرێمی کوردستان/عێراق دەکات، هەروەها لە ماوەی داهاتوودا چەند کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدرێت بۆ پەرەپێدانی بەرنامەی بڕگەكانی كۆنفرانسەكە بە شێوەیەك كە بەشداربێت لە سەركەوتنی پشت بە خودا، ئەمەش لە خزمەتی پیشەكەدا و هاوکارەکانی لە خێزانی دەرمانسازی.