بەڕێوەچوونی خولی (پیشەی دەرمانسازی، گەشەکردن و پێداچوونەوە: کۆرسێکی گشتی بۆ تازە دەرچووان) کە لەلایەن سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان/لقی سلێمانی ئەنجامدرا.
لە خولەکەدا زانیاری وەرگیرا دەربارەی ئەو بابەتانەی خوارەوە:
▪ ئەزموونی زیاتر بۆ کارکردن لە دەرمانخانە بەشێوازێکی پرۆفیشناڵ.
▪ زانیاری زیاتر دەربارەی دەرمانەکان بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی زانستیتر کاربکەیت لە دەرمانخانەدا
▪ چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ نەخۆش، کە وایلێبکەیت هەست بە دڵنیایی بکات.
▪ زانیاری تەواو دەربارەی GMP
▪ رێنمایی تەواو دەربارەی هەڵگرتنی دەرمان و دابەشکردنی
▪ چۆن زانیارییە ئەکادیمییەکان ببەستیتەوە لەگەڵ ژیانی راستەقینە.