رۆژی چوارشەممە بەرواری 13/4 ئەنجوومەنی سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا بە ئامادەبوونی بەڕێزان د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان و د. کاوە خلیل، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری تەندروستی و هەروەها چەند دەرمانسازێکی شارەزای دیوانی وەزارەت، بەمەبەستی تاوتوێکردن و ئامادەکردنی پڕۆژەیەک لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەی دانەمەزراوان بەهەماهەنگ لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی، وە لێژنەیەکی باڵا پێکهێنرا بۆ ئەم مەبەستە.
بەهیوای چارەسەرکردنی کێشەی دانەمەزراوان و دۆزینەوەی هەلی کار بۆیان.