بەرواری 11/5/2022 لێژنەی پێکهاتوو لەم بەڕێزانەی خوارەوە لە نێوان وەزارەتی تەندروستی و سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان لە دیوانی وەزارەت کۆبوونەوە. چەندین بڕیاری گرنگ و چارەنوسساز دران بۆ خزمەتی دەرمانسازان بە گشتی و دەرمانسازە دانەمەزراوە بەڕێزەکانمان کە بەم زووانە دەچنە بواری جێ بە جێ کردنەوە.

شایەنی باسە دەرمانساز جگە لەو ئەرکە گرنگە مرۆڤایەتییەی سەرشانی کە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستییە بە نەخۆش و هاوڵاتییان هەروەها وەکو هاوڵاتییەکی ئاسایی لەزۆربەی مافە یاسایی و ئاساییەکان بێ بەشە.
بۆیە سەندیکا خۆی بە داکۆکیکەری مافی دەرمانسازان دەزانێت، وە سڵ ناکاتەوە لەوەی کە هەموو رێگا شارستانیی و مەدەنییەکان بگرێتەبەر بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان.

– ئەندامانی لێژنەکە:
1. د. سەرهەنگ جەلال، بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانان لە وەزارەتی تەندروستی، سەرۆکی لیژنە
2. د. کاوە خەلیل، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستی، ئەندام
3. د. بارێف زاهیر، نەقیبی سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان، ئەندام
4. د. عەدنان بورهان، جێگری نەقیبی سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان، ئەندام
5. د. سەرمەد ئەمجەد، بەڕێوەبەری هێنان و دابەشکردنی دەرمان لە وەزارەتی تەندروستی، ئەندام
6. د. مامەند رەشید، ئەندامی ئەنجوومەنی سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان، ئەندام
7. د. دیار سەعدی، بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری چارەسەری، ئەندام
8. بەڕێز بێگەرد محمد، مشوەرتکاری یاسایی پێشکەوتوو، ئەندام
9. بەڕێز شیلان حەسەن، سکرتێری لیژنە