بەرواری 19/11/2020 سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان ئیڤێنتێکی ئەنجامدا لەژێر دروشمی ژینگەیەکی پاکتر بۆ شارەکانمان بەبەشداربوونی ئەنجوومەنی سەندیکا و بەرێزان لە قایمقامی سلێمانی، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی سلێمانی، جێگری پارێزگاری سلێمانی، بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی سلێمانی، نوێنەری ئاسایشی سلێمانی و چەند کۆمپانیا و کۆگایەک لە سلێمانی و چەند چین و توێژێک، ئیڤێنتەکە لەگەڵ کۆمپانیای لافارجی نێودەوڵەتی سازکرا لە هۆتێل شاری جوان لە سلێمانی. بە مەبەستی گرێبەست کردن لەگەڵ کارگەی چیمەنتۆی بازیان بۆ لەناوبردنی دەرمانی تێکچوو و ماوە بەسەرچوو بە شێوەیەکی زانستی. هیوادارین لە داهاتوودا بتوانین ژینگەی شارەکانمان بپارێزین دوور لە زیانی لاوەکی دەرمان و پێداویستی ماوە بەسەرچوو و زیان بەخش.