رۆژی پێنجشەممە بەرواری (19/3/2020) لێژنەکانی چاودێری و بەدواداچوونی سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان/لقی هەولێر سەردانی دەرمانخانەکانی سنووری لقی هەولێریان کرد بۆ دڵنیابوونەوە لە پابەندبوونی دەرمانساز و دەرمانخانەکان بە هەموو رێنمایە بەرکارەکانی سەندیکای دەرمانسازان و وەزارەتی تەندروستی، ئەو دەرمانساز و دەرمانخانەی پەیوەستی رێنماییەکان بوون و دەستخۆشیان لێکرا، ئەوانەشی پابەند نەبوون بە داخستنی دەرمانخانەکەیان سزادران.

ئاماری سەردانەکان بەو شێوەیە بوو:

– شوێنی سەردان: سنووری شاری هەولێر

– ژمارەی دەرمانخانەی سەردانیکراو: زیاتر لە 100 دەرمانخانە .

– ژمارەی دەرمانخانەی داخراو: 37 دەرمانخانە.

لێرەوە داوا لە هەموو دەرمانسازە بەڕێزەکان دەکەین تەواوی رێنماییەکان جێبەجێ بکەن و پێوەی پەیوەست بن لۆ ئەوەی خۆیان و هەموو هاونیشتیمان دووربن لە هەموو نەخۆشیەگوزراوەکان، بەتایبەت COVID-19 کە ئێستا بووەتە پەتایەکی جیهانی و هەرشەیە بۆ سەر تەندروستی هەموو مرۆڤەکان. هەروەها دەرمانسازە بەرێزەکان پێویستە بە ئەرکی زانستی و پیشەیی خۆیان هەڵسن و هاوڵاتیان هۆشیاربکەنەوە لە چۆنیەتی خۆپارێزی لە نەخۆشی کۆڕۆنای نوێ، وە پەیوەست بن بە نرخی گونجاوی ماددە پاککەروەکان و ماسک و دەستکێش.

هەموو دەرمانساز و دەرمانخانەکان ئاگەدار دەکەینەوە ئەوانەی پابەندی رێنماییەکان نەبن فرمانی داخستنیان بۆ دەردەچێت و وەصڵی پێبژاردنیان بۆ دەکرێت.

بەهیوای تەندروستیەکی باش بۆ هەمووان