سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان هەڵدەستێت بە رێکخستنی کەمپەینێک بۆ ئەو هاوڵاتیانەی کە پێویستان بەهاوکارییە لەم بارودۆخەدا ئەمەش لە سۆنگەی ئەوەی کە وڵاتەکەمان بە بارودۆخێکی تایبەتدا تێدەپەڕێت و خەڵکانێکی زۆریش لەم بارە تایبەتەی وڵاتەکەمان پێویستییان بە یارمەتی و هاوکاری خەڵکانی وەک ئێمەیە، ئێمەش وەک سەندیکا لەسۆنگەی هەست بە لێپرسراوەتی وە باوەڕی تەواومان بە بەخشندەیی هاوڵاتیانی بەڕێز هەڵدەستین بە راگەیاندنی کەمپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری.