ڕێکەوتی 7/8/2021، خولێک بۆ پزیشکانی دەرمانساز لە بنکە تەندروستییەکان و سەنتەرەکان، کە ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام بوو، بە سەرکەوتوویی کۆتایی پێهـــــات. بەئامادەبوونی بەڕێز(د. دلۆڤان محمد فاتح جلال) بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیـی هەولێر و بەڕێز (د.ڕەنج محمد عبدالرحمن ) سەرۆکی “لقی هەولێری سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان”، سەنتەری پەرەپێدانی پیشەییی بەردەوام، بە هاوئاهەنگــــــــی لەگەڵ “لقی هەولێری سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان” لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی هەولێر، خولێکی بۆ پزیشکانی دەرمانساز لە بنکە تەندروستییەکان و سەنتەرەکان کردەوە.

خولەکە دوو ڕۆژ بەردەوام بوو و بابەتەکانی (Drug management) و (Pharmacists ethics) لە لایەن بەڕێزان ” د.لارە فاروق محمود” و ڕاهێنەر “ابتسام حسین حسن” پێشکەش کران و پاشان لە لایەن بەڕێز “د.چالاک کریم جلال” بە نوێنەرایەتی لقی هەولێری سەندیکای دەرمانسازان، یاسا و ڕێنمایییەکانی سەندیکا، ڕوون کرایەوە.

لە کۆتاییی خولەکەدا، بەڕێز “د.ڕەنج محـــــمد” سەرۆکی لقی هەولێری سەندیکای دەرمانســـــــازان، وەڵامی پرسیار و پێشنیاری ئامادەبووانی دایەوە و سوپاسی “بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر” و “سەنتەری پەرەپێدانی پیشـــــــەیی بەردەوام”ی کرد بۆ کردنەوەی ئەم خولانە بۆ پزیشکـــــــانی دەرمانســـــــاز.