لە ڕێکەوتى 22-23 /12/ 2021 دواى وەرگرتنى سکاڵا لەسەر چەند دەرمانخانەیەک، لیژنەکانى پشکنینى سەندیکامان بە هاوبەشى لەگەڵ قائیمقامییەتى قەزاى ناوەندى هەولێر، بەدواداچوون و پشکنینى ئەنجام دا بۆ چەند دەرمانخانەیەک لە جووت سایدى لاوان لە شارى هەولێر، لە ئەنجامى ئەو هەڵمەتەدا، (2) دوو دەرمانخانە سزاى داخستنیان بۆ کرا تا کاتى یەکلایی کردنەوەى کەیسەکەیان، ئەمەش لەبەر ئەم سەرپێچییانەى خوارەوە:

  • هەبوونى گیراوەى ڕێگەپێنەدراو و نازانستى لە دەرمانخانە.
  • دەوام نەکردنى دەرمانساز لە دەرمانخانە.
  • تێکەڵ کردنى پیشەى دەرمانسازى لەگەڵ پیشە پزیشکی و تەندروستییەکانى تر.
  • ناڕێکى لە کۆگاکردنى دەرمان.

بۆیە گشت دەرمانخانەکانى شارى هەولێر ئاگادار دەکەینەوە کە پابەندى یاسا و ڕێنماییەکانى سەندیکاى دەرمانسازان بن، بە پێچەوانەوە ڕێکارى یاسایییان بەرامبەر دەگیرێتە بەر.