لە درێژەی کار و چالاکییەکانی لیژنەکانی پشکنینی سەندیکامان بۆ دەرمانخانە و کۆگاکانی دەرمان، ڕۆژی دووشەمە 13/12/2021 پشکنین بۆ 22 دەرمانخانە لە شارۆچکەی عەنکاوە و ڕۆژی سێشەمە ڕێکەوتی 21/12/2021 پشکنین بۆ 32 دەرمانخانە ئەنجام دران لە شەقامی 100م و شەقامی 40م لە شاری هەولێر و سەرپێچییەکان لە فۆرمی تایبەتدا تۆمار کران.

لەم پشکنینانەدا، بوونی دەرمانساز لە دەرمانخانە جەختی لەسەر کرایەوە و هەر دەرمانخانەیەک دەرمانسازی بەرپرسی لێ نەبووبێ، ڕووبەڕووی سزا دەبێتەوە، ئەمە جگە لە وەرگرتنی ناو و ناونیشانی ئەو فەرمانبەرانەی تری کە لە ناو دەرمانخانە ئیش دەکەن وەکو ستاف کە پێویستە ڕێپێدراو تایبەت بن بە کارکردن لە ناو دەرمانخانە.

هەموو دەرمانخانەکانی سنووری لقی هەولێری سەندیکامان ئاگادار دەکەینەوە کە پێویستە هەموو کات دەرمانساز لە دەرمانخانە ئامادە بێت، بە پێچەوانەوە ڕووبەڕووی سزای تووندتر دەبێتەوە